سەردێڕ:

ئایا یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی کردووە؟

فۆتۆ: 
2021-04-11

13449 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، ئەگەرچی حزبەکەی لە حکومەت رازی نییە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ناوخۆیی خۆیاندا داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتیان نەکردووە.


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەی بەوەکرد، "وەکو ئۆپۆسزیۆن مامەڵە دەکەین چونکە ناڕازین لە حکومەت". وتیشی، یەکێتی دەیەوێت دەسەڵاتی زیاتری لە حکومەتدا هەبێت.

باسی لەوەشکرد، "خاڵە سنورییەکان و بەشێکی زۆری مەلەفی نەوت لای یەکێتی نین، لە راستیدا ٨٠٪ی مەلەفی نەوت بەدەست پارتییەوەیە، هەربۆیە ئەوەندەی پارتی بەرپرسە لە بڕینی موچەی فەرمانبەران یەکێتی لێی بەرپرس نییە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرکۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگرێکی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و چەندین وەزارەت و دامەزراوەی دیکەی لەلایە و بەرپرسەکانیشی زوو زوو رەخنە لە ئەدای حکومەت دەگرن.