سەردێڕ:

مسوڵمانانی ئوستراڵیا سێشەممە بەڕۆژوو دەبن

فۆتۆ: 
2021-04-11

6829 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى موسڵمانان لە ئوستراڵیا، رۆژى سێشەممە، ١٣ی ٤ی ٢٠٢١ی وەکو یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان دیاریکرد.


ئەنجومەنى موسڵمانانی ئوستراڵیا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، سبەی دووشەممە تەواوکەرى مانگى شەعبانە و رۆژى سێشەممەش یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زۆرینەی ناوەندە گەردونییەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

لەوبارەیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشت بەوانە نابەستن و ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە و دوابڕیاریش هەر لەلای ئەوانە.

مانگەکانى ساڵنامەى کۆچی جیاواز لە ساڵنامەى زایینى، ساڵانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەر مانگێک نزیکەى ١٠ رۆژ پێش دەکەوێت بە بەراورد بە ساڵى پێشوو، بەجۆرێک هەموو مانگەکان دەتوانرێت لەگەڵ هەموو وەزرەکاندا هاوکات بێت و لەو چوارچێوەیەشدا مانگى رەمەزان هەر چەند ساڵ جارێک لەگەڵ وەرزێکدا دێت.