سەردێڕ:

سەرکنسوڵى ئێران لە سلێمانى باسی کێشەی کەمبوونەوەی ئاو دەکات

فۆتۆ: 
2021-04-11

1847 جار خوێندراوەتەوە

سەرکنسوڵى ئێران لە سلێمانى رایگەیاند، ئەو رێککەوتننامەیەى لەسەر ئاو لەنێوان ئێران و بەغدادا کراوە پێداچوونەوەى بۆدەکرێت و دەشڵێت، کێشەی ئاو لە ئێرانیشدا هەیە.


مەهدى شوشتەرى سەرکنسوڵى ئێران لە سلێمانى لەوڵامى پرسیارى پەیامنیرى ئێن ئاڕ تی و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، کێشەى کەمبوونەوەى ئاو لەئیرانیش هاوشێوەى عێراق هەیە و هۆکارەکەى کەمبارانییە، وتیشی، کە ئەو رێککەوتننامەیەى لەسەر ئاو لەنێوان ئێران و بەغدادا کراوە پێداچوونەوەى بۆدەکرێت.

راشیگەیاند، بوونى سەرچاوە ئاویە هاوبەشەکانى نێوان عێراق و ئێران لە چوارچێوەى کۆمسیۆنێکى هاوبەشە کە بەپێى رێککەوتنى ساڵی ١٩٧٥ کراوە و لەئێستاشدا لەسەر ئەو رێککەوتنە لێکۆڵینەوە دەکرێت و پاش پێداچوونەوەش بە خاڵەکانیدا بڕیارى لەسەر دەدرێت.

سەرکنسوڵى ئیران لە سلێمانى ئەوەشی خستەڕوو، لەمڕۆوە هاتوچۆ لە مەرزەکانەوە بۆ ئەو کەسانەی ڤیزاى باوەرپێکراویان هەیە ئاسایى دەکرێتەوە.

مەبەست لە ڤیزای باوەڕپێکراو؛ ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خوێندکارن یان بازرگان و نەخۆشن و ئەگەر ڤیزاى باوەرپێکراویان وەرگرتبێت دەتوانن لەهەولێر و سلێمانیەوە سەردانى ئیران بکەن.