سەردێڕ:

لە بڕیارەکانی لیژنەی باڵای کۆرۆناوە؛ ئایا قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت؟

فۆتۆ: 
2021-04-11

21082 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای کۆرۆنا رایگەیاند، کە بڕیاری باشتریان لە قەدەغەی هاتوچۆ داوە و پارێزگاری هەولێریش لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە قەدەغەکە هەڵدەگیرێت.


ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبوڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و تیایدا بڕیاری نوێیان لەبارەی رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە دەرکرد، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کە بڕیاری باشتریان لە قەدەغەی هاتوچۆداوە.

هەر لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرەوە کرد و ئەویش بە ئێن ئاڕ تی وت، کە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیراوە و بڕیارەکەش لە سبەیشەوەوە هەڵدەوەشێتەوە، وتیشی، "نابێت هاوڵاتیان دڵیان بەوەخۆشبکەن کە قەدەغە نەماوە، بەڵکو دەبێت پابەندی تەواوی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بن."

ئومێد خۆشناو باسی لەوەشكرد، "بەستی ماسک مەرجی سەرەکییە و لە هەر ئۆتۆمبێلێکدا شۆفێر سەرنشینی لەگەڵ بوو دەبێت ماسکیان پێوەبێت، ئەگەر نا روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە."

هەر ١٠ رۆژ جارێک لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە دەردەکەن.

ئومێد چۆمانی، هەولێر