سەردێڕ:

لە شارەزوور بەتۆمەتی كوشتن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

فۆتۆ: 
2021-04-11

4072 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركردووە.


پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پاش ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بكوژێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە گومانیان دەكرد تۆمەتبار بەرەو پارێزگای سلێمانی هەڵاتبێت، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان لەلایەن بنكەی پۆلیسی واماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت ."

ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ب ، أ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی دادگای هەولێر دەكرێتەوە."