سەردێڕ:

حکومەت لەسەر دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-04-11

69054 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەوان ئومێد دەکەن موچە وەکو خۆی (بەبێ لێبڕین) دابەشبکەن، بەڵام روون نییە لە بەغداوە چەندە پارە دێت، هەربۆیە هێشتا بابەتی دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.


جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، لەدوای پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی، لە ئێستادا لیژنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لەگەڵ لایەنی عێراقیدا لە هەماهەنگیدان.

وتیشی، تاوەکو بە روونی دەرنەکەوێت ئەو بودجەیەی لە بەغداوە دێت چەندە، ناتوانن بڕیار لەسەر چۆنێتی موچە بدەن.

لە ساڵی رابردووەوە، حکومەتی هەرێم بە بیانوی کەمیی داهات و دابەزینی نرخی نەوتەوە، بە لێبڕینی ٢١% و ١٨%وە موچەی فەرمانبەرەکانی دابەشدەکات.