سەردێڕ:

بە فەرمی؛ سعودیە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

فۆتۆ: 
2021-04-11

76111 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە نەتوانراوە مانگ بە چاوی سەر ببینرێت، هەربۆیە سبەینێ کۆتا رۆژی مانگی شەعبانە و دووسبەی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.


لەلایەکی دیکەوە، دیوانى وەقفى سوننى عێراق و لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، کە ئەمڕۆ نەیانتوانیوە بە چاوی سەر مانگ ببینن، سبەینێ دەبینرێت و دووسبەی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زۆرینەی ناوەندە گەردونییەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

مانگەکانى ساڵنامەى کۆچی جیاواز لە ساڵنامەى زایینى، ساڵانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەر مانگێک نزیکەى ١٠ رۆژ پێش دەکەوێت بە بەراورد بە ساڵى پێشوو، بەجۆرێک هەموو مانگەکان دەتوانرێت لەگەڵ هەموو وەزرەکاندا هاوکات بێت و لەو چوارچێوەیەشدا مانگى رەمەزان هەر چەند ساڵ جارێک لەگەڵ وەرزێکدا دێت.