سەردێڕ:

وەزیری کارەبا: لە رەمەزاندا ١٩ بۆ ٢٠ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت

فۆتۆ: 
2021-04-11

9883 جار خوێندراوەتەوە

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا ١٩ بۆ ٢٠ کاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت.


وەزیری کارەبای هەرێم بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جگە لە پیرۆزبایی لە مسوڵمانان دەڵێت، "بە پێویستی دەزانم لەم مانگەدا سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆنا و خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئێشكگری و ٢٤ كاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بوون".

دەشڵێت، "هەر بەم بۆنەیەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیادەكەمەوە لە مانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی ١٩ بۆ ٢٠ کاتژمێر دەبێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، زۆرینەی ناوەندە گەردونییەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.