سەردێڕ:

گەردونناسێکی عێراقی پێشبینی وادەیەکی دیکە بۆ یەکەم رۆژی رەمەزان دەکات

فۆتۆ: 
2021-04-11

66152 جار خوێندراوەتەوە

گەردونناسێکی عێراقی پێشبینیدەکات کە سبەی دووشەممە مانگ نوێببێتەوە و بە چاوی سەر نەبینرێت، رۆژی سێشەممە مانگ بە چاوی سەر ببینرێت و بەوەش، رۆژی چوارشەممە، ١٤ی ٤ی ٢٠٢١ ببێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.


عەلی موسەوی گەردونناسی عێراقی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی رێکارە گەردونییەکان، نەک فیقهییەکان، پێشبیندەکرێت بەرەبەیانی سبەی دووشەممە ١٢ی نیسان  کاتژمێر ٥ و ٣٢ خولەک مانگ نوێببێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی رێکارەکانی زانستی فیقهـ ئێوارەی سێشەممە دەتوانرێت بە چاوی سەر مانگ ببینرێت و بەمەش دەبێتە ٣٠شەعبان  و رۆژی چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشت بەوانە نابەستن و ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە و دوابڕیار لەلای ئەوانە.

مانگەکانى ساڵنامەى کۆچی جیاواز لە ساڵنامەى زایینى، ساڵانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەر مانگێک نزیکەى ١٠ رۆژ پێش دەکەوێت بە بەراورد بە ساڵى پێشوو، بەجۆرێک هەموو مانگەکان دەتوانرێت لەگەڵ هەموو وەزرەکاندا هاوکات بێت و لەو چوارچێوەیەشدا مانگى رەمەزان هەر چەند ساڵ جارێک لەگەڵ وەرزێکدا دێت.