سەردێڕ:

لە هەرێم چاکبوونەوە و توشبوون بە کۆرۆنا لەهەڵکشاندایە

فۆتۆ: 
2021-04-11

1787 جار خوێندراوەتەوە

​وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٢٩ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٣٦٠ حاڵەتی چاکبوونەوە و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٣٠٢ کەس، سلێمانی ٤٢٣ دهۆک ٣٣٣ ، گەرمیان ٤٨، هەڵەبجە ٢٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا، ٣٦٠ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٩٠ کەس، سلێمانی ٨٨،  دهۆک ١٥٤ کەس، گەرمیان یەک کەس، هاوکات، "١١" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٣٢ هەزار و ٢٧٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٣ هەزار و ٩٥٩ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٧٨٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.