سەردێڕ:

باوکێک بەهەڵە منداڵەکەی خۆی دەکوژێت

فۆتۆ: 
2021-04-11

10892 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، باوکێک 'بەهەڵە' بە ئۆتۆمبێلەکەی منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەی دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.


عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، باوکێک 'بەهەڵە' بە ئۆتۆمبێلەکەی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی خۆی بەناوی (ل،  ئا، ف) دەشێلێت.

ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار روویداوە و کاتێک منداڵەکە دەبرێتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدابوو .

عەلی جەمال دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە جۆری جێب لاریدۆیە و باوکەکە لەلای ماڵی خۆیان بەهەڵە شێلاویەتی. 

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.