سەردێڕ:

عێراق لە ریزی وڵاتە یەکەمەکانی هاوردەکردنی کەلوپەلی ناوماڵی تورکییە

فۆتۆ: 
2021-04-11

724 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی هەناردەکردنی کەلوپەلی ناوماڵ و کاغەز و بەرهەمی دارستانەکانی تورکیا رایگەیاند، عێراق و ئەمریکا و ئەڵمانیا فەرەنسا و ئیسرائیل لەو وڵاتانەن ریزی پێشوەی کڕیارانی کەلوپەلی ناو ماڵی تورکیان گرتووە، دەشڵێت، "تورکیا لەمساڵدا بە بەهای یەک ملیار دۆلار کەلوپەلی ناوماڵی هەناردەکردووە."


ئەحمەد گولاچ سەرۆکی یەکێتی هەناردەکردنی کەلوپەلی ناوماڵ و کاغەز و بەرهەمی دارستانەکانی تورکیا رایگەیاند، عێراق و ئەڵمانیا و ئەمریکا و فەرەنسا و ئیسرائیل لە ریزی وڵاتە یەکەمینەکانن کە زۆرترین کەلوپەلی ناوماڵ و مۆبیلیاتی ئەو وڵاتەیان هاوردەکردووە.

ئەحمەد گولاچ راشیگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەناردەکردنی مۆبیلیات و کاغەز و بەرهەمە دارستانییەکان بە رێژەی ١٤.٦٤% گەشەی بە خۆیەوە بینیوە و بە بەهای یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کەلوپەلیان هەناردەکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەر ئاستی جیهانی تورکیا هەشتەمین وڵاتی بەرهەمهێن و هەناردەکردنی مۆبیلیاتە بۆ وڵاتانی دراوسێ و جیهان.