سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گەنجێک بەشێوەی پەبجی سێ ئەندامی خێزانەکەی کوشت

فۆتۆ: 
2021-04-10

56396 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن خێزانەکەیەوە سەرکۆنە کراوە و رێگری لێکراوە یاری بە پەبجی بکات، گەنجێک لە شاری لاهوری ئەو وڵاتە بە شێوەی پەبجی، دوو خوشک و برایەکی و هاوڕێیەکی خۆی کوشتووە. لەگەڵ ئەوانیشدا، دایکی بریندارکردووە.


میدیاکانی پاکستان باسیان لەوەکردووە، رووداوەکە سەرەتای ئەم مانگە روویداوە و گەنجەکە جگە لەوەی ئاڵودەی یاری پەبجی بووە، هاوکات، ئاڵودەی مادەی هۆشبەریش بووە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کاتی تەقەکردنەکەی "هۆشیار نەبووە".

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، گەنجەکە کڵاوێکی لەسەردایە بە شێوەی کارەکتەرەکانی یاری ئەلیکترۆنی پەبجی و بە دەمانچەیەک تەقە دەکات.