سەردێڕ:

لە هەرێم گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەدابەزیندایە

فۆتۆ: 
2021-04-09

4561 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٧٣ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٤١٨ حاڵەتی چاکبوونەوە و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٢٣٣ کەس، سلێمانی ٣٠٣، دهۆک ٥٤٢، گەرمیان ٧٦، راپەڕین ٢٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا، ٤١٨ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٨٣ کەس، سلێمانی ٨٦، دهۆک ٢٢٩ کەس، گەرمیان، هاوکات، "چوار" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٣٠ هەزار و ٥٢٩ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٣ هەزار و ٢٣٥ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٧٦٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.