سەردێڕ:

مامەڵەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کاردانەوەی لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2021-04-09

3940 جار خوێندراوەتەوە

دانەنانی کورسی بۆ بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا لە تورکیا و شکاندنی پرۆتۆکۆڵەکان، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرۆکی ئیتالیاش ئەردۆغانی بە دیکتاتۆر ناوبرد.


رۆژی ٦ی مانگ ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و چارڵس میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا سەردانی ئەنقەرەیان کرد بۆ ئەوەی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان، لەگەڵ ئەردۆغان کۆببنەوە، بەڵام کورسی بۆ بەرپرسە ژنەکە دانەنرا.

ئيريک مارمر وتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەو کردارەی بەرپرسانی ئەنقەرە سوکایەتییە بە نوێنەرێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا.

هاوکات، ماریۆ دراگی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی ئیتاڵیاش رایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین ئەنجام درا سوکایەتی بوو، پێویستە بەو کەسانەش بوترێت دیکتاتۆر.

بەرپرسانی تورکیاش رایانگەیاندووە، ئەوان تەنها پرۆتۆکۆڵەکانیان جێبەجێکردووە.

Ursula von der Leyen snubbed in awkward chair situation at meeting with  Turkish president | World News | Sky News