سەردێڕ:

کوردێک لە تورکیا سزای حەوت جار زیندانى هەتا هەتایی درا

فۆتۆ: 
2021-04-08

6958 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوێکى مافى مرۆڤ رایگەیاند، هاوڵاتیەکی خەڵکی ئورمیەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە وڵاتی تورکیا دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتەوە سزای حەوت جار زیندانیکردنى هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا.


رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە ناوی (ئازاد سادقی) تەمەن ٢٢ ساڵ، ماوەی سێ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکراوە.

رێکخراوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، ناوبراو لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا چووەتە نێو ریزەکانی پەکەکە و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لەو حزبە دابڕاوە، دواتر خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە.

راشیگەیاندووە، تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە سزای حەوت جار بەندکرانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپاندووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری باتمانی تورکیادایە.