سەردێڕ:

کەسێک کە خۆی بە ئەفسەری سوپای عێراق ناساندووە و بەڵێنی دامەزراندنی داوە دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2021-04-08

1562 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی لە بەغدای پایخەتی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان کەسێکیان دەستگیرکرد کە خۆی وەک ئەفسەرێکی وەزارەتی بەرگری ناساندووە و بەڵینی بە دەیان کەسداوە دایانبمەزرێنێت، لە بەرامبەریشدا پارەی لێوەرگرتوون، دەشڵێت، "لە بەغدای پایتەخت زیاتر لە ٦٠ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێکی ئەمنی بەغدای پایتەختی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە خۆی وەک ئەفسەرێکی پلەباڵای وەزارەتی بەرگری ناساندووە.

دەشڵێت، "کەسە ساختەکارەکە" بەڵێنی بە دەیان کەسداوە دایانبمەزرێنێت و لەبەرامبەریشدا بڕێک پارەی لێوەرگرتوون.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەوەی دەرکەوتووە ساختەکارە و هیچ پلەو پۆستێکی نییە، لە ئێستادا لە ناوچەی زەعفەرانیە لە بەغدای پایتەخت زیاتر لە ٦٠ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.