پاش ئەوەی شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە هەرێم، وەک لەبڕیارەکەدا هاتووە؛ ئەمشەو کاتژمێر "هەشت" بڕیاری قەدەغەی نیمچەیی لەپارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و گشت یەکە کارگێڕییەکانیان لە کاتژمێر ٨ی شەو تا کاتژمێر ٦ی بەیانی دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم لە ساڵی رابردووەوە، سەریهەڵداوە و حکومەتی هەرێم لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی دەرکرد و دواتر بە چەند قۆناغێک و لەبەر بژێوی هاوڵاتیان قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا، چونکە حکومەتی هەرێم وەک حکومەتەکانی دیکەی جیهان لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا هاوکاری بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشنەدەکرد ئەوەش بارگرانی سەر هاوڵاتیانی زیاتر کردبوو.
دیمەنی پارێزگای هەولێر لەدوای دەستپێکردنی بڕیاری قەدەغەی نیمچەییەوە
وێنە- ئەحمەد مستەفا



دیمەنی پارێزگای سلێمانی لەدوای کاتژمێر هەشتەوە
وێنە- زوهرە عەلی


