سەردێڕ:

ئێران و عێراق ئێسک و پروسکی دەیان سەرباز دەگۆڕنەوە

فۆتۆ: 
2021-04-08

1145 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی جەنگ لە ئێران رایگەیاند، ئەو وڵاتە و عێراق ئێسک و پروسکی ٦٨ سەربازی کوژراوی جەنگی نێوان دوو وڵاتیان ئاڵوگۆڕ پێکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی جەوانی ئێرانی لەزاری محەمەد باقر زادە سەرۆکی لیژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی جەنگ لە ئێران بڵاویکردەوە، لە دەروازەی سنوری شەلامچە لە شاری بەسرە ئێسک و پروسکی ٦٣ سەربازی کوژراوی ئێرانیان لە عێراق وەرگرتووەتەوە کە لە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان دوو وڵاتدا کوژراون.

راشیگەیاند، پاش دوو مانگ هەوڵدان توانراوە ئێسک و پروسکی ئەو ٦٣ سەربازە کوژراوە دەستنیشان بکرێن.

هاوکات، لەبەرامبەردا، ئێران ئێسک و پروسکی پێنج سەربازی کوژراوی رادەستی عێراق کردەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق سەدان هەزار سەربازی دوو وڵات کوژران و هەزارانیان بێ سەروشوێن بوون، لە ئەنجامی گەڕان بەشوێن دۆزینەوەیان و ئاشکراکردنی ناسنامەیان، چەندین جارە ئێسک و پروسکی سەربازەکوژراوەکانیان ئاڵوگۆر پێکردووە.







‌بەپەلە