سەردێڕ:

نیشانەکانی خوێن مەیین دوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکا چین؟

فۆتۆ: 
2021-04-08

6526 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی ئیندیپێندێتی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەرچەندە بەرپرسە تەندروستیەکانی بەریتانیا و زانکۆی ئۆکسفۆرد نکۆڵی لەتوشبوون بە خوێن مەین دوای وەرگرتنی ڤاکیسنی ئەسترازینیکا دەکەن، بەڵام لەکاتی بوونی چەند نیشانەیەك پێویستە بەزووترین کات پەیوەندی بە ناوەندە تەندروستیەکانەوە بکەن.


ماڵپەڕی ئیندیپێندێتی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئاژانسی دەرمانی بەریتانیا پێیان باشە کەسانی خوار تەمەن ٣٠ ساڵ ڤاکسینێکی تر جگە لە ڤاکسینی ئەسترازینیکا وەرگرن لەترسی ئەگەرێکی لاوازی روودانی خوێن مەین لەنێوانیاندا.

لەنیشانەکانی خوێن مەیین، تەنگەنەفەسی، ئازاری سنگ، تەڵخبوونی بینین، ئاوسانی قاچەکان، سک ئێشەی بەردەوام، پەڵە و خوێنبەربوونی ژێرپێست.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا بڵاویکردەوەتەوە خوێن مەیین دەکرێت بە دەگمەنترین لایەنی نەرێنی ڤاکسینەکە دابنرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەند کەسێك لە ئەوروپا و بەریتانیا گوماندەکرێت بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکا توشی حاڵەتی خوێن مەین بوون و بەوهۆیەوە دووچاری جەڵتەی مێشک بوونەتەوە، بەڵام ئەوە تەنها گومانە و پستڕات نەبووەتەوە.

جون رەین، سەرۆکی ئاژانسی دەرمان و بەرهەمەکانی چاودێری تەندروستی رایگەیاندووە، ژمارەیەکی یەکجار زۆر ڤاسکینی ئەسترازینیکایان وەرگرتووە، بەڵام چەند کەسێك توشی ئەو حاڵەتەبوون.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسانەی کە رێژەی خەپلەکانی خوێن لە جەستەیاندا کەمە لەوانەیە دووچاری خوێن مەیین ببنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا ٣٨ ملیۆن کەس لە جیهاندا ڤاکسینی ئەسترازینیکایان وەرگرتووە و تەنیا ٣٠ حاڵەتی خوێن مەین بە گومانی پەیوەندی بە ڤاکسینەکە تۆمارکراوە.