سەردێڕ:

عێراقیەك لە بەریتانیا سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

فۆتۆ: 
2021-04-08

3992 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی ئیندیپێندێتی بەریتانی بڵاویکردەوە، عەزام مەنگوڕی، ٢٤ ساڵان خەڵکی عێراق بەتۆمەتی کوشتنی کچێکی بەریتانی سزای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.


ماڵپەڕی ئیندیپێندێتی بەریتانی بڵاویکردەوە، عەزام مەنگوڕی بە تۆمەتی کوشتنی کچێکی بەریتانی بەناوی لۆرین کۆکس لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو دەستگیرکراوە، کە لۆرین شەوی ١ی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ لەکاتی چوونەدەرەوەی شەوانەدا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو شەوەدا لۆرین سەرخۆش بووە و عەزام سودی لەدۆخی ئەو وەرگرتووە و بردویەتیەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی.

باسی لەوەشکردووە، بەڵگەکان وا پێشاندەدەن لۆرینی کوشتووە و لە دارستانێکدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، دواتریش ئەو تۆمەتبارە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەکۆتایی مانگی رابردوودا، ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، گەنجێکی پەنابەری عێراقی تەمەن ٣٩ ساڵ، لە ئوسترالیا بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و دواتر دیپۆرت دەکرێتەوە.