خانەی فەتوادانی وڵاتی میسر رایگەیاند، توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کارمەندانی تەندروستی، دەتوانن بەرۆژوونەبن لە مانگی رەمەزاندا.
ماڵپەڕی خانەی فەتوادانی میسری لە وەڵامی پرسیاری "حوکمی رۆژووی توشبووانی کۆرۆنا و تیمی پیزشکی چارەسەرکردنیان" بڵاویکردەوە، پزیشکان و پەرستاران لەبەر ئەوەی راستەوخۆ بەرکەوتنیان لەگەڵ توشبوانی کۆرۆنا هەیە و پێویستە چارەسەریان بکەن و چاودێریان بکەن، بەمەش ماندوو دەبن، دەتوانن بەرۆژوونەبن.
راشیگەیاند، ئەگەر تیمی تەندروستی ناچاربوون بەردەوامبن لەچارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا و مەترسی بۆ سەرخۆیان هەبوو دەتوانن بەرۆژوو نەبن.
دەشڵێت، ئەگەر تیمی پزیشکی بۆیان هەبێت بەرۆژوونەبن لەبەر چاودێریکردنی توشبووانی کۆرۆنا تا ماندوو نەبن و پاراستنی ئەوان لە پێشتربێت، ئەوا خودی توشبووانی کۆرۆنا خۆیان لە پێشترن تا بەڕۆژوو نەبن و ئەو کەسانەی توشبوون دەتوانن رۆژوو نەگرن لەبەر وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان.
نزیکەی ساڵێک و نیو بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە جیهاندا تێدەپەڕێت و ئەم مانگی رەمەزانەش بێتەوە دووەم رەمەزانە بەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکەوێت، ساڵی رابردووش ماڵپەڕە جیهانییەکان و پزیشکان چەندین رێنماییان بۆ ئەو مانگە بڵاوکردەوە.