لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، عومەر سەید عەلی رێکخەری گۆڕان، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالست، ئانۆ جەوهەر وەک نوێنەری مەسیحیەکان و ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان بەشدارن.
هاوکات، دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێم رایگەیاندبوو، کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بووە.
دڵشاد شەهاب ئاماژەى بەوەشکردووە، له كۆبوونهوهكهدا لەبارهی یهكڕیزیی نێو ماڵی كورد و پێكهوه كاركردنی لایهنهكان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە.
لای خۆشییەوە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رەتیکردەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمدا بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو، بەبۆنەی هاتنی سهری ساڵی نوێی كوردی و بههار و نەورۆز، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی کردبوو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک.