سەردێڕ:

لە هەرێم توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد

فۆتۆ: 
2021-04-08

9887 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٢ حاڵەتی توشبوون و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە تۆمارکراوە. بەمەش بەرامبەر بە دوێنێ توشبوون و گیان لەدەستدان کەمی کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم، هەزار و ٩٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ،لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم  ٤٨٢ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراون.

هاوکات، تەنها پێنج  حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە کەمی کردووە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێمدا ١٢٩ هەزار و ٣٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٢ هەزار و ٨١٧ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٧٦١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.