ئاسۆ هاشم پارێزەری بەدەل بەرواری رایگەیاند، "بەپێی زانیاریەكان دۆخی تەندروستی مامۆستا بەدەل بەرواری لە مەترسی دایە و بارودۆخی بە تەواوی تێکچووە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسۆ هاشم پارێزەری بەدەل بەرواری بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەگوێرەی زانیارییەکانیان تەندروستی مامۆستا بەدەل بەرواری لە بەندیخانە لەمەترسیدایە و بارودۆخی تێکچووە.
لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، ژمارەیەک هێزی ئەمنی چوونەسەر ماڵی ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنوس لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و دەستگیریانکردن و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە، لەوکاتەشەوە تەنیا جارێک پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەگەڵ خانەوادەکانیاندا ئەنجامداوە.