سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: حکومەت بە تەنیا ناتوانێت هەموو کارێک بکات

فۆتۆ: 
2021-04-08

2659 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکاتی دانانی بەردی بناغەی کارگەیەکدا لە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، "دروستکردنی ئەم کارگەیە دەرفەتی کار بۆ هەشت هەزار کەس دەڕەخسێنێت."


قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وردە وردە بازرگانەکانمان دەستدەکەن بە کارکردن لە پرۆژەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی."

باسی لەوەشکرد، "بە پرۆژەی لەم جۆرە زانکۆکانمان بە بازاڕەوە گرێ دەدرێن و چاویان لەوە نابێت حکومەت دایان بمەزرێتنێت."

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، "حکومەت بە تەنیا ناتوانێت هەموو کارێک بکات، بەڵکو دەبێت دەرفەت بۆ کەرتی تایبەت بڕەخسێنێت تا کاری لەم جۆرە ئەنجامبدات."

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە، "بە پرۆژەی ستراتیژی دەبین بە خاوەنی ئابورییەکی سەقامگیر و وەبەرهێن و بەهێز."

قوباد تاڵەبانی؛ لە پشکی یەکێتیی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی وەرگرتووە و حزبەکەی بە فەرمى و کرداریى لە ناو حکومەتدایە و بەشدارە لە تەواوى بریارەکانى ناو حکومەتى هەرێم و خاوەنى دەسەڵاتە هاوکات، پشکیان هەیە لە پارە و داهاتى نەوت و وەریدەگرن و تەنانەت قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندى دانوستانکاری هەرێمیش بوو بۆ بەغدا.