سەردێڕ:

سەرۆککۆماری عێراق یاسای بودجەی پەسەند کرد

دەبێت بودجە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت
فۆتۆ: 
2021-04-08

1643 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ٧ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق یاساى بودجەى ئاراستەى سەرۆکایەتى کۆمار کرد، ئەمڕۆ سەرۆککۆمار یاساکەى پەسەند کرد و دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.


بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجە پشتیوانیی لە چاکسازی ئابوری بکات.

بەرهەم ساڵح ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواى پەسەندکردنی یاسای بودجە لەسەر فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیش پێویستە بڕگەکانی یاساکە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى ٣٠ی مانگى رابردوو، پەرلەمانى عێراق پرۆژەیاساى بودجەى پەسەندکرد، بە مادەى ١١ى پرۆژە یاساکەشەوە کە تایبەتە بە پشکى هەرێم لە بودجەى ٢٠٢١دا.