پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، له كاتژمێر ٦ی ئێواره‌وه ئاماده‌كاریی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت و کاتژمێر ٨ دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت، دەشڵێت، لە بەرامبەر ئەو کەسانەی مانگی رەمەزان بە دەرفەت دەزانن بۆ بەرزکردنەوەی نرخ رێوشوێنی توند دەگرنەبەر.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگه‌یاند، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌كو خۆی له پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، دەشڵێت، ئه‌ركی له پێشینه‌یان پارێزگاریكردنه له سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ره‌چاوی دۆخ و گوزه‌ران و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كاتژمێر ٨ی ئەمشەوەوە سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌ولێر داده‌خرێن، دەشڵێت، ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌وه نیازی سه‌ردانیكردنی هه‌ولێریان هه‌یه دەبێت ره‌چاوی گرتنەبەری رێکارەکان و قەدەغەکردنی هاتوچۆ بکەن.
ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو، بە ناچاریی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دراوە چونکە هاوڵاتیان وەک پێویست پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
راشیگەیاندووە، لە بەرامبەر ئەو کەسانەی مانگی رەمەزان بە دەرفەت دەزانن بۆ بەرزکردنەوەی نرخ رێوشوێنی توند دەگرنەبەر، دەشڵێت، تا شەوی رابردوو زیاتر لە ٤٠ شوێنیان داخستووە کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا، لە کاتژمێر ٨ی شەوەوە بۆ ٦ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت.