سەردێڕ:

عێراق لەبارەی ئەنجامدانی حەج و عومرەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-04-08

1205 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی حەجی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی حەج و عومرە دەچنە سعودیە لە پێشدا ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت.


حەسەن کینانی وتەبێژی دەستەی حەجی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی رایگەیاندووه، دەستەکەیان سەرجەم ئامادەکاریەکانی بۆ جێبەجێکردنی فەریزەى حەج و عومرە تەواوکردووه، ئەگەر وڵاتی سعودیە رێگە بە ئەنجامدانی بدات.

باسى لەوەشکرد، تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لەلایەن وڵاتی سعودیەوە پێنەگەیشتوە سەبارەت بە ئەجامدان یاخود ئەنجامنەدانی حەج لە ئەمساڵدا، بەڵام گەر ئەنجام بدرێت ئەوا ئەوان سەرجەم رێکار و ئامادەکاریەکانیان جێبەجێکردووه.

سەبارەت بە مەرجی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەنجامدانی حەج، وتەبێژی دەستەی حەج دەڵێت، تا ئێستا هیچ هەواڵێکی فەرمیان پێنەگەیشتوه و تەنها لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە.

لە چەند رۆژى رابردوودا، میدیاکان باسیان لەوەشکرد، سعودیە مەرجى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆناى بۆ رێگەدان بە عومرەکان داناوە.