راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە و نەوەی نوێش رایگەیاندووە، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکات.
دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لایەنەکان لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، له كۆبوونهوهكهدا لەبارهی یهكڕیزیی نێو ماڵی كورد و پێكهوه كاركردنی لایهنهكان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دهكرێت.
هاوکات، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رەتیکردووەتەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمدا بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو، بەبۆنەی هاتنی سهری ساڵی نوێی كوردی و بههار و نەورۆز، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی کردبوو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک.