سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تەواوی شەڕەتەقەکەی ئەمڕۆی هەولێر

فۆتۆ: 
2021-04-07

61591 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی تەقەکردن لە هەولێر لە نزیک ئەنجومەنی وەزیران روویدا، کە چوار کەس لە تەقەکردنەکەدا بەشداربوون و بەهۆیەوە دوو کەسیش بریندار بوون، هاوکات، یەکێک لەو کەسانەی تەقەی کردبوو جلی هێزە ئەمنییەکانی لەبەردا بوو.


ئەحمەد مستەفا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کاتژمێر ٤:٥٥ خولەکی دوانیوەڕۆ لە هەولێر لەسەر شەقامی شەست مەتری لەبەردەم نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە نزیک ئەنجومەنی وەزیران رووداوێکی تەقەکردن روویدا، ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا چوار کەس تەقەیان لە یەکترکردووە، کە یەکێکیان جلی هێزە ئەمنییەکانی لەبەردا بووە و لە رووداوەکەدا دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، شەڕە تەقەکە بۆ ماوەی نزیکەی ١٠ خولەک بەردەوام بووە و هێزەئەمنییەکان رێگایان نادەن راگەیاندنەکان روماڵی رووداوەکە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردووش، لە شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر شەڕە تەقە روویدا و پیاوێکی ٢٥ ساڵ تەقەی لە شۆفێرێک کردبوو و چوار گوللـەی پێوەنابوو.