سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-04-07

91655 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک بەر لە ئێستا سەرچاوەیەک لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانییەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار بەرزبووەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار دینار و ٥٠٠ مامەڵەی پێوەدەکرێت.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٧٠ بوو و ئێوارەی ئەمڕۆش لە کاتی داخستنی بازاردا بۆ ١٤٧ هەزار ٣٠٠ بەرزبووەوە، لە ئێستاشدا نرخی دۆلار بووەتە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠.

شارەزایان پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەکەن و باس لەوەدەکەن، کە یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە نرخەکەی نزیک لە ١٥٠ هەزار دینار ببێتەوە.

چەند مانگێک لەمەوبەر بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزکردەوە، کە لە رابردوودا نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک لە نێوان ١١٨ بۆ ١٢٢ هەزار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام نرخەکەی لە بانکەکاندا بە ١٤٥ هەزار و بۆ هاوڵاتیان بە ١٤٧ هەزار جێگیرکرد.

لە ٣١ی مانگی ئازاریشدا، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و لە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا نرخی دۆلاری بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرد.