سەردێڕ:

بە وێنەوە.. چی لەسەر گەردەلولە بەفرینە بکوژەکەی ئێران دەزانیت؟

فۆتۆ: 
2021-04-07

14889 جار خوێندراوەتەوە

لە سالی ١٩٧٢ گەردەلولێی بەفرین ئێرانی گرتەوە، کە لە هەندێک ناوجەدا تاوەکو بەرزی ٨ مەتر بەفر باریبوو و ئەو گەردەلولەش قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.


گەردەلولە بەفرینەکە ماوەی حەفتەیەکی خایاند و بەفر زۆرینەی ناوچەکانی ئێرانی داپۆشیبوو، بە جۆرێک بەرزی بەفرەکە لە نزمتری ئاستیدا سێ مەتر و لە هەندێک ناوچەش هەشت ماتر بەفر باریبوو.

گەردەلولەکە بکوژ بوو و رووداوێکی نەخوازراو و مێژوویی لە ئێراندا تۆمارکرد، بە جۆرێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار هەزار کەس و ٢٠٠ گوندی وڵاتەکەش بە تەواوی لە بەفرەکەدا نوقومبوون و دیارنەمان.

هەریەك لە پارێزگاکانی هەمەدان و مازەندەران و لوڕستان و کوردستان و قەزوین و سمنان و زەنجان و خوزستان و چەهارمەحەل و بەختیاری و ئەلبورز و ئەسفەهان و ئەردەبیل و رۆژئاوای ئازەربایجان دوچاری ئەو گەردەلولە سامناکە بوونەوە.

رێگا سەرەکیەکان داخران و خوێندنگا و دامەزراوە تەندروستیەکان زیانی زۆریان پێگەیشت، بە جۆرێک لەهەندێك ناوچەدا نەتوانرا ئەو بنکە و دامەزراوانە بکرێنەوە و خزمەتگوزاری پێشکەشبکەن.

بەپێی راپۆرتێکی ئەسۆشیەتد پرێس، تیمی فریاگوزاری لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان خەریکی هەڵدانەوە و لابردنی بەفربوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کەسانەی ژێر بەفرەکە کەوتبوون.