سەردێڕ:

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ باسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەکات

فۆتۆ: 
2021-04-07

2576 جار خوێندراوەتەوە

لە راپۆرتی ساڵانەیەدا و تایبەت بە ساڵی ٢٠٢٠؛ رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو بە "ئەمنستی ئینتەرناشناڵ" بۆ مافەکانی مرۆڤ؛ باسی لە چەند پرسێکی تایبەت بەهەرێم کردووە لەوانەش، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان، دەستگیرکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران، داخستنی دەزگا و دامەزراوە میدیایی و رۆژنامەوانییەکانی، لە بەرامبەریشدا حکومەتی هەرێم وەڵامی راپۆرتەکەی داوەتەوە.

راپۆرتەکەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ "٤٠٨" لاپەڕەیە و تایبەت بە رەوشی ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان هاتووە، "هێزەئەمنییەکان دەزگا رۆژنامەوانییەکانیان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک داخستووە و دەستیشیان بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیاندا گرتووە و ئەو رۆژنامەنووسانەشیان دەستگیرکردووە، کە رووماڵی خۆپیشاندانەکانیان لەو ناوچەیە کردووە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم؛ بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک بخەنەڕوو، لەبازگەیەکدا رۆژنامەنووس "شێروان شێروانی"یان  دەستگیرکردووە و دواتر دەسەڵاتدارانی هەرێم ئاماژەیان بەوەکرد، کە ناوبراو بە تۆمەتی "خستنەمەترسی ئاسایشی هەرێم"ەوە دەستگیرکراوە."

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ نووسیوشییەتی، "هێزەئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم بەهاوکاری هێزی چەکدار بە جلوبەرگی ئەمنییەوە؛ چوونەتە نێو خۆپیشاندانەکانەوە و پشێوییان درووستکردووە."

لە بەرامبەریشدا، نووسینگەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەڵامی راپۆرتەکەی لێبوردنی نێودەوڵەتیی دایەوە و رایگەیاند، ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەوانی بەگوێرەی یاسا رێکخراوە، لە هەمان کاتدا، رۆژنامەوانان بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، "سەرەڕای ئەوەش، هیچ رۆژنامەوانێک لە دەرەوەی فەرمانی دادگە دەستگیر نەکراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "مافی خۆپێشاندان و ئازادیی گردبوونەوە لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسا رێکخراوە و یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٠ی پەرلەمانی کوردستان رێگە بە خۆپێشاندان دەدات، بەگوێرەی یاساکە، خەڵک دەتوانن و رێگەپێدراون کە خۆپێشاندان بکەن، خەڵکی رێگەیان پێدەدرێت بۆئەوەی بیرۆکە و داواکارییەکانیان دەرببڕن، بەڵام دەبێت پابەندی یاسا و هەندێک رێکاربن کە ئەوەش لە بەرژەوەندیی گشتیدایە و رێگە لە روودانی گرژی و تێکدان دەگرێت".

ئەوەش هاتووە، "دامەزراوەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە هەرێمی کوردستان پابەندن بەوەی هیچ کەسێک هەڕەمەکییانە دەستگیرنەکرێت، ئیدی گرنگ نییە خاوەنی چ جۆرە بۆچوونێکە و چۆن دەریبڕیوە و بە سەیرکردنێکی خۆپێشاندانەکانی زاخۆ لە مانگی ئاب و سلێمانی لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەریدەخات ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران چەک و ئامێری زیانگەیێنەریان بەکارهێنابوو، زیان بە ماڵ و موڵکی تایبەت و گشتی گەیێندرا و قوربانیش لە ریزی خۆپێشاندەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان هەبوو، سەرەڕای ئەوە، سەروەریی یاسا پارێزرا و رێکارە یاساییەکان بە روونی گیرایەبەر".

"خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە پارێزگای دهۆک"

رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای دهۆکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "لەمانگی ئارای ساڵی ٢٠٢٠دا؛ هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم لەو ناوچەیە؛ توندوتیژییان بەرامبەر ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و موچەخۆرانەکردووە کە داوای موچەی مانگانەی خۆیان کردووە، پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەندین مانگ دواکەوتووە"، دەشڵێت، "١٦٩ خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووسیان دەستگیرکردووە."

لەبارەی دەستگیرکراوانیشەوە؛ ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە ئەوەی خستوەتەڕوو، "هەرچەندە لە رۆژانی دوای خۆپیشاندانەکاندا بەشێکی زۆری خۆپیشاندەرەکان بەکەفالەت ئازادکران، تەنها "پێنج" رۆژنامەنووس نەبێت، بەدەستبەسەری مانەوە و دواتر بەبڕیاری ماددەی ٢ی یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ی حکومەتی هەرێم؛ بەتۆمەتی "خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن" سزادران.

ژیان‌ | کوردستان | لە خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆدا 10 بەڕێوەبەرایەتی و بینای  حکومی سوتێنراون

"شەپۆلە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠"

لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا و بەدیاریکراویش لە مانگی کانوونی یەکەمدا، شەپۆلێکی خۆپیشاندان پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی ئەو دوو پارێزگایەی گرتەوە، لەو بارەیەشەوە، رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت، "خەڵکی بۆ داواکردنی موچە و شایستەداراییەکانیان و دژ بە گەندەڵی، رژانە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی توند رووبەڕوویان بوونەوە و بەوهۆیەشەوە ١٠ خۆپیشاندەر کوژران کە زۆربەیان تەمەنیان گەنجی ١٧ ساڵان بوو، سەرباری ئەمەش، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووس دەستگیرکران، هێڵەکانی ئینتەرنێت پچڕان و قەدەغەی هەموو جۆرە روماڵێکی خۆپیشاندانەکانیان کرد."

خۆپیشاندانەکانی سلێمانی لە میانی چەند رۆژی رابردوودا

عێراق

لەراپۆرتەکەی رێکخراوی نێودەوڵەتی ئەمنستی ئینترناشناڵدا تایبەت بە عێراق هاتووە، کە عێراق نەیتوانیوە وەک مافەکانی ئازادی رادەربڕین؛ رۆژنامەگەری؛ مافی مرۆڤ و ئازادییەکان بپارێزێت و هەنگاوەکانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیشی بۆ پاراستنی مافەکانی یەزیدییەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان؛ لە ئاست قوربانییەکانیاندا؛ بەوەی کە لەئاستێکی پێویستدا نەبووە؛ لەقەڵەمدا.

لە خۆپیشاندانەکانی عێراق (70) کەس بریندار بوون

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی "ئەمنستی ئینتەرناشناڵ" بۆ مافەکانی مرۆڤ

رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رێكخراوێكی نێودەوڵەتییەو؛ لەساڵی ١٩٦١دا دامەزراوە، زیاتر لە "حەوت" ملیۆن ئەندام و پاڵپشتیکەری لەسەرانسەری جیهاندا هەیە؛ بارەگای سەرەکیشی لەشاری لەندەنی پایەتەختی بەریتانیایە و لە ئێستاشدا "جووڵی ڤێرهار" پۆستی سکرتێری گشتی رێکخراوەکە بەوەکالەت بەڕێوەدەبات.

لەبوارەكانی مافی مرۆڤ و ئەو پێشێلكارییانە كاردەكات كە حكومەتی وڵاتان بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆیان ئەنجامیدەدەن، ساڵانەش بەردەوام لە رێگەی راپۆرتەكانیانەوە پێشێلكارییەكانی دەسەڵاتداران و حکومەتەکان دەخاتەڕوو.

نەورەس غەریب