سەردێڕ:

وێنە.. لە پارێزگای سلێمانی شەش ژن بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2021-04-07

4419 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش ژنیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.


بەڕێوەبرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، لەدوو رووداوی جیاوازدا شەش ژنیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رووداوی یەکەمدا پاش ئەوەی ھاوڵاتیەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێ دزراوە، پاش لێکۆڵینەوە چوار ژن لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیرکراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبوویان

ئەوەش باس کراوە، لە رووداوی دووەمدا مەفرەزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباری ژنیان لەماڵێکدا لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد، کە بەنیازبوون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

May be an image of headscarf