سەردێڕ:

توشبوون بە کۆرۆنا بۆ ئەمساڵ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2021-04-07

1826 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت هەزار و ٣٣١ حاڵەتی توشبوون و ٣٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە تۆمارکراوە. لە هەرێمیش، هەزار و ٢١٧ حاڵەتی توشبوون و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە تەواوی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقدا، هەشت هەزار و ٣٣١ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لەهەرێمدا هەزار و ٢١٧ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە تەواوی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی وڵاتەکەدا پێنج هەزار و ٢٠ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. لەکاتێکدا لە هەرێمدا، ٤٠٨ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە تەواوی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقدا ٣٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و  لە هەرێمیش ١٣ حاڵەت.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە عێراقدا ٨٩٥ هەزار و ٦٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ٧٩٤ هەزار و ٤٤٤ کەس چاکبوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٥٧٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.