سەردێڕ:

دوو پێشنیازی نوێ لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2021-04-07

46871 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولسەلام دۆڵەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئێستا گونجاو نییە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە و خوێندنی ئەلیکترۆنی ناتوانێت جێگای خوێندنی ناوپۆل بگرێتەوە.


سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو بژاردەمان لە بەردەمدایە، کە ئایا دەرگای خوێندن دەمێنێتەوە یان خوێندن بە ئەلکترۆنی بەردەوام دەبێت.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری دەشڵێت، ئەم پێشنیازانە لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە دایە و ئەوان سەرپشک کراون لەوەی چ پێشنیازێک دەدەن بە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٥ی مانگی رابردوودا، پرۆسەی راگرتنی خوێندن جگە لە پۆلی ١٢کان، تاوەکو ١٠ی ئەم مانگە درێژکرایەوە.