سەردێڕ:

نرخی دۆلار بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-04-07

109510 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتى کردنەوەى بازاڕدا بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە هەولێر بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٢٧٠ دینار، لە سلێمانی ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار و لە بەغداش ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقییە و ئەوەش، بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.


نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ ھەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار و ٥٠٠  دینارە.

نرخی ١٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی ٥ ھەزار و ٩٥٠ دینارە.