نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٣ دۆلار و هەشت سەنتە، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە ٥٩ سەنت بەرزبوەتەوە.
هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٥٩ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەرو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.