سەردێڕ:

زیاتر لە ١٠٠ هەزار پارچە دەرمان؛ لە سلێمانی له‌ناوده‌برێت

فۆتۆ: 
2021-04-06

1191 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌چوار مانگی رابردوودا، دەستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر لە ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووە كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم كراون.


ئەمڕۆ سێشەممە، په‌رست نه‌قشبه‌ندی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، به‌هاوكاری هێزه‌ ئەمنییەکان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له‌ چوار مانگی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار پارچه‌ی ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه‌ كه ‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.

نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاماژەی بەوەشکرد، جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ماوه‌به‌سه‌رچوو، بێ سه‌رچاوه‌ و خراپ کۆگاکردن پێكهاتووه‌.

په‌رست نه‌قشبه‌ندی ئاشکراشیکردووە، له‌ چوار مانگی رابردوودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ٢٨٠ سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگه‌ و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ئەنجامداوه، کە‌ هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یەش "١٢٠" سه‌رپێچی و "٤٥"داخستن و "١٥" ئاگادارکردنەوەش پێکهاتوون، هاوکات به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه‌ دوو شوێن روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه.

ئەو نوێنەرەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، به‌فه‌رمانی قائیمقامییەتی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی ده‌رمان، له‌ناوده‌برێت.