لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا لە سلێمانی٦٦٣ سەرپێچی تۆمارکراوە و ٥٧ شوێنکاریش داخراون.
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی کار و چالاکییەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لیژنە ھاوبەشەکان پێنج ھەزار و ٦٥١ سەردانیان کردووە و دەستیشیان بەسەر ٣٩ تۆن کاڵا و شمەکی خراپ و ماوە بەسەرچودا گرتووە.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە مانگی رابردوودا بەراورد بە مانگی شوبات، ژمارەی سەردان و سەرپێچییەکان و داخستنەکان زیادیانکردووە، بەڵام بڕی لەناوبردنی شتومەک و خۆراکی ماوە بەسەرچوو کەمتر بووە.
هاوکات، پێنج ھەزار و ٦٤١ سەردانیان ئەنجامداوە، کە تیایاندا ٦٦٣ سەرپێچیان تۆمار کردووە بە بڕی ٦٧ ملیۆن و ٤٩٠ ھەزار دیناریش سزای سەرپێچیکاران دراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی شوباتدا ٥٦٣ سەرپێچی تۆمارکراوە و ٤٢ شوێنکار داخراوە، هاوکات، بە بڕی ٣٨ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار دینار سزای سەرپێچیکاران دراوە.