سەردێڕ:

راوێژکارێكی سەرۆکی هەرێم: بەمنزیكانە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات

فۆتۆ: 
2021-04-05

1298 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێم ئاشکرایکرد، بەم نزیکانە سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و هۆکاری سەردانەکەش ئاشکرانەکراوە.


فەلاح مستەفا راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووە، كە لەچەند رۆژی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات، راشیگەیاندووە، "لە پەیوەندی داین لەگەڵ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار بۆ دانانی کاتی سەردانەکە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەش بۆ بەردەوامیی گفتوگۆیە لەگەڵ عێراق بۆ چارەسەری کێشەکان و سودوەرگرتن لە دەرفەتی چارەسەری کێشەکان."

ئەوەش لەكاتێكدایە، چوارشەممەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە پاریس رایگەیاند، سەردانی بەغدا دەکات و ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرەنسا باسی کردووە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار و لایەنەکانی عێراق تاوتوێی دەکات.






‌بەپەلە