سەردێڕ:

لە تورکیا ١٠ فەرماندەیی سەربازی دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2021-04-05

1944 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری دادگای ئەنقەرە ١٠ فەرماندەیی خانەنشینی هێزە دەریاییەکانی تورکیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران و بڕیارە ژمارەیەکی دیکەش دەستگیربکرێن.


نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە رایگەیاند، ١٠ فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی تورکیا دەستگیرکراون و تا کاتی لێکۆڵینەوە زیندانی دەکرێن.

ئاماژەى بەوەشکرد، چوار فەرماندەیی دیکە بەهۆی زۆری تەمەنیانەوە نەتوانراوە فەرمانی دەستگیرکردنیان ئەنجام بدرێت، هەربۆیە داوایان لێکراوە تا سێ رۆژى دیکە لەبەردەم پۆلیسی ئەنقەرەدا ئامادەبن.

مانگی رابردوو، حکومەتی تورکیا لەسەر بەرەو پێشبردنی رێڕەوە ئاوییەکانی ئیستەنبوڵ رەزامەندی دەربڕی، کە کەناڵێکی هاتوچۆی هاوشێوەی سوێس و پەناما بنیات بنێت ئەو بڕیارەش بووە هۆی ناڕەزایی زیاتر لە ١٠٠ فەرماندەیی خانەنشینی هێزە دەریاییەکانی تورکیا.