سەردێڕ:

پۆلیسی روسیا پلانی تەقاندنەوەی مزگەوتێکی پوچەڵکردەوە

فۆتۆ: 
2021-04-03

890 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی ئاسایشی فیدراڵی روسیا رایگەیاند، هاوڵاتیەکی روسی سەربە گروپێکی ئۆکرانیان دەستگیرکردووە کە بەنیاز بووە هێرشبکاتە سەر مزگەوت و دامەزاراوە ئیسلامییەکان لە هەرێمی ئەلتای لە خۆرئاوای سیبیریا.


ئاژانسی تاس و نۆڤۆستی روسی بڵاویانکردەوە، دەستەی ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ و هەڵگری رەگەزنامەی روسیە و یەکێکە لە لایەنگرانی گروپی "گردبوونەوەی نەژادی نیشتیمانی" ئۆکرانیە، کە لە شاری بارئۆل لە هەرێمی ئەلتای دەستگیرکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستگیرکراوەکە دانی بەوەدا ناوە، "گروپەکە فەرمانیان پێکردووە "ئەنجامدانی کاری راستەوخۆ" جێبەجێبکات دژی هەر کۆبوونەوەیەکی موسڵمانان لە دامەزراوە حکومیەکان و شوێنی ئاسایی خۆیاندا، بە ئامانجی ترساندنی دانیشتوان و هاوڵاتیانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئەوانەی لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتوون."

ئاماژەی بەوەشدا، لەماڵی دەستگیرکراوەکەدا دەستیان بەسەر "ماددەی تەقینەوە و رێنمایی تاقیبەت بە دروستکردنی تەقەمەنی و بۆمبی چیندراو و راگەیاندنی توندا" گرتووە.

گروپەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی "راستڕەوی توندڕەو" دژی نەژادی سلاڤی لە ئوکۆرانیا و روسیا و بیلاروس دامەزراوە و دەستی بەچالاکییەکانی کردووە و تۆمەتبارەکە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لەدژی سیاسەتەکانی حکومەتی روسیا لە بواری کۆچ و کۆچبەراندا پەیوەندی بە گروپەکەوە کردووە.