سەردێڕ:

رەمەزانی ئەمساڵ چەند رۆژ دەبێت؟

فۆتۆ: 
2021-03-27

24124 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزاندا، هاوڵاتیان پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا رەمەزانی ئەمساڵ چەند رۆژ دەبێت؟ لەوبارەیەوە، پەیمانگای نیشتیمانی میسر بۆ توێژینەوەی گەردونزانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ١٣ی نیسانی داهاتوو یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە و ژمارەی رۆژەکانیشی ٣٠ رۆژە.


ئەمڕۆ شەممە، پەیمانگای نیشتیمانی میسر بۆ توێژینەوەی گەردونزانی و رایگەیاند، بەپێی لێکدانەوەکانیان رۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی رۆژەکان بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵی ٢٠٢١، بریتی دەبێت لە ٣٠ رۆژ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ١٢ی ئایار کۆتا رۆژی رەمەزان و ١٣ی ئایار یەکەمین رۆژی جەژن دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوو هەفتە لەمەوبەر، ناوەندی "طقس العرب" بۆ لێکۆڵینەوەی کەشناسی و گەردوونزانی بڵاویکردوە، بەپێی لێکدانەوەکانیان، لە رۆژی ١١ی نیساندا، مانگ بە تەلەسکۆب و چاوی سەریش نابینرێت، هەربۆیە بە دڵنیاییەوە ١٢ی ئەو مانگە نابێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.

مانگەکانى ساڵنامەى کۆچی جیاواز لە ساڵنامەى زایینى، ساڵانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەر مانگێک نزیکەى ١٠ رۆژ پێش دەکەوێت بە بەراورد بە ساڵى پێشوو، بەجۆرێک هەموو مانگەکان دەتوانرێت لەگەڵ هەموو وەزرەکاندا هاوکات بێت و لەو چوارچێوەیەشدا مانگى رەمەزان هەر چەند ساڵ جارێک لەگەڵ وەرزێکدا دێت.