سەردێڕ:

میدیاکانی ئەمریکا: بایدن لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا فێڵیکردووە

فۆتۆ: 
2021-03-26

5836 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا، فێڵیکردوە و تەنیا وەڵامی چەند پرسیارێکی دیاریکراوی داوەتەوە، کە پێشتر خۆی بۆ ئامادەکردوە.


میدیاکانی ئەمریکا لەبارەی کۆنگرەکەوە رایانگەیاند، بایدن تەنیا وەڵامی چەند پرسیارێکی دیاریکراوی چەند ڕۆژنامەنووسێکی داوەتەوە، کە خۆی پێشتر پرسیارەکانی پێداون.

باسیان لەوەشکردوە، لە کۆنگرەکەی بایدندا، پرسیارەکان چرکراونەتەوە لە دەوری قەیرانی سنوورەکان و قەیرانی ئابووری و کۆچبەران.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە کۆنگرەکەدا پرسیاری ئاڕاستەنەکراوە دەربارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و ژێرخانی سێ ترلیۆنی ئەمریکا، پەیوەندیەکانی لەگەڵ روسیا و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای ٦٤ ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی لە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەدا، یەکەم کۆنگرەی  رۆژنامەنووسی بەست، لە کۆنگرەکەدا لەبارەی چەند پرسێکەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.