سەردێڕ:

ئایا بایدن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی کاندید دەکاتەوە؟

فۆتۆ: 
2021-03-25

1825 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پلانى هەیە بۆ هەڵبژاردنى ساڵی ٢٠٢٤ خۆى کاندید بکاتەوە، دەشڵێت، پێویستە کۆمارییەکان دەستهەڵبگرن لە دابەشکردنی وڵات.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەمین کۆنفڕانسی رۆژنامەنوسی خۆیدا دوای دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی ئاماژەى بەوەشکرد، مەبەستیانە لە هەڵمەتێکی دژ بە کۆرۆنا ٢٠٠ ملیۆن کەس لە ماوەی ١٠٠ رۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونیدا بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن.

لەبەشێکی دیکەى قسەکانیدا بایدن ئاماژەى بەوەشکرد، زۆربەى پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن، گەشەى ئابوری و بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەى لە ٦٪ بەرزببێتەوە.

باسی لەوەشکرد، دواى سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا، سەرنج دەخاتە سەر دۆسیە درێژخایەنەکانى وەک کۆچبەران و کۆنتڕۆڵکردنى بڵاوبوونەوەى چەک.

رۆژی ٢٠ی ١ی ٢٠٢١، جۆ بایدن و کەمالا هاریس وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو سوێندی یاساییان خوارد.