سەردێڕ:

نیشانەكانی شێرپەنجەی كۆلۆن چین؟

فۆتۆ: 
2021-03-24

3781 جار خوێندراوەتەوە

هەموو نەخۆشیەک كۆمەلێک نیشانەی هەیە كەگرنگە بناسرێتەوە ، بەهەمان شێوە شێرپەنجەی كۆڵۆن كۆمەلێك نیشانەی هەیە و كەم خوێنی، ئازاری سك، دابەزینی كێش لەپڕ لەنیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوونن بەم نەخۆشیەن كەپێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ پشكنین و شیكاریی .


ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن کردووە کە نابێت پشتگوێ بخرێن، ئەویش بەم شێویە:

١-بوونی خوێن لە پیسایی دا: یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی بوونی خوێن لەپیسایی مایەسیری یە، بەڵام نابێت هەروا بەسەرەتایی تێپەرێت پێویستە پزیشكی تایبەت شیكاری بۆ نەخۆشەكە بكات یاخود لەرێگەی هەناوبینی یەوە دەستنیشان بكرێت ئایا ئەمە مایەسیرییەكی ئاساییە یاخود برینێكی شێرپەنجەییە.

٢-كەم خوێنی: هەندێك كات كەم خوێنی بە هۆی ئەو برینانەوەیە كە لە كۆلۆن دا هەیە و شاراوەیە نابینرێت بە تایبەتی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان زۆرە.

٣-ئازاری ناوسك: لە كاتی بوونی ئازاری بەردەوامی ناوسك پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

٤-دابەزینی كێشی لەش: دابەزینی كێش چەند هۆكارێكی تری هەیە لەوانە رێجیم كردن یاخود زیاد دەردانی غودەی دەرەقی، بەڵام دابەزینێكی زۆری كێش و بەبێ‌ بوونی ئەم هۆكارانە واپێویست دەكات سەردانی پزیشك بكرێت.

٥- گۆرانكاریی لەكاری ریخۆڵەدا: بوونی گرێ وادەكات چالاكی ریخۆلە تێكبچێت ئەویش وەك قەبزی زۆر یاخود سكچوونی بەردەوام یاخود بوونی غازاتی زۆر و سك ئاوسان كە لە ٢ مانگ زیاتر بێت پێویست بەسەردانی پزیشك دەكات.