سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی داهاتوی ئاشکرا کرد

فۆتۆ: 
2021-03-21

1134 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت. هاوکات، هاوشێوەی ئەمڕۆ سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوربێت و دوانیوەڕۆکەشی دەبێتە هەوری تەواو و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمەبارانی دەبێت.


ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٤ بە ١١ پلە دەبێت و دھۆک ٢٢ بە نۆ پلە دەبێت و کەرکوک ٢٦ بە ١٣ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٢٣ پلە و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٥ بە ١٢ پلە، دھۆک ٢٤ بە ١٠ دەبێت، لە کەرکوکیش ٢٧ بە ١٤ پلە دەبێت.






‌بەپەلە