سەردێڕ:

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: جیهان سەرکەوتوو نەبوو لە رزگارکردنى گەلی سوریا

فۆتۆ: 
2021-03-16

1222 جار خوێندراوەتەوە

پەیکی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سوریا رایگه‌یاند، پێویسته‌ کۆتایی بە جه‌نگی ناوخۆی سوریا بهێنرێت و دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەنرێت، دەشڵێت، دەبێت قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێت.


جێر پێدرسۆن پەیکی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سوریا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاماژەى بەوەشکرد، پێویسته‌ هه‌موو ناكۆكیه‌كانی سوریا وه‌لابنرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەى كاره‌ساته‌ مرۆیه‌كانی ئه‌و وڵاته، دەشڵێت، دەبێت بە چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ بۆ گەیشتن بە چارەسەر.

جێر پێدرسۆن ئەوەشی خستەڕوو، سوریه‌كان له‌ ماوەی ساڵانی رابردوودا هەموو جۆرە توندوتیژییەکیان چەشتوە، لە یەککاتدا پێنج سوپا لەسەر خاکەکەیان شەڕیان كردووه‌، ئه‌مه‌ش كاره‌ستاباره‌ بۆ گه‌لی سوریا دەکەن.

١٠ ساڵ بەسەر جەنگی ناوخۆی سوریادا تێپەڕدەبێت و بەپێی ئامارەکانى ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤیش لە دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا نزیکەى ٤٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسی دیکەش ئاوارە بوون.